55
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “مینۆ مه‌جیدی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“مینۆ مه‌جیدی” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری كرماشان، به ١٦٧ فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كرماشان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و نه‌مره كۆبوونه‌وه و وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی بن.