به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای كه‌ش و هه‌وای بارانی، مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان له گوندی “میانه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان به‌ڕێوه برد.
مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم به تایبه‌ت هاوڕێیانی گوردانی شوان ده‌ستی پێكرد، بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپڵه شێعرێك له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌وه شكێندرا و به‌دوایدا هاوڕێیه‌كی دیكه له‌سه‌ر بوێری و فیداكارییه‌كانی هاوڕێیانی گوردانی شوان و شۆێنی گیانبه‌ختكردنیان قه‌س و باسی كرد. شایانی باسه كه ئه‌و مه‌راسمه له یه‌كێك له حه‌شارگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه چوو و هاوڕێیانی به‌شدار وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوانیان تێدا هه‌ڵواسی.