9
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی یه‌حیا ڕه‌حیمی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری سنه، له سه‌ر مه‌زاری ناوبراو دا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
یه‌حیا ڕه‌حیمی كرێكاری كاشیكار و خه‌ڵكی سنه، له ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شه‌قامی شه‌شه‌م به‌همه‌ن گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كرد و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.