ڕێز گرتن له‌ یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ژینگه‌ی ئاویه‌ر له‌ ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و سێ ئازیزه‌، به‌ چاندنی نه‌مام و خاوێن كردنه‌وه‌ی سرووشتی چیای ئاویه‌ر، یاد و ناوی “خه‌بات ئه‌مینی، چیاكو یوسفی نژاد و حه‌مید” سێ گیانبه‌ختكردووی کوژاندنەوەی ئاگری ژینگه‌ی ئاویه‌ریان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ژینگه‌پارێزانی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێك به‌ درووشمی “به‌ مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌ یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ژینگه‌ی ئاویه‌ر كه‌ گیانیان فیدای ژینگه‌ی كوردستان كرد، نه‌مام ده‌چێنین”، داوایان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه‌ كرد كه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net