12
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌فرین بۆ سه‌ر زێدی خۆیان ڕێككه‌وتن.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه، گروپە تیرۆریستیه‌كانی سەر بە تورکیا لە عەفرین ده‌چنه ده‌ره‌وه و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە سه‌ر ماڵه‌كانیان. به وته‌ی چالاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، تورکیا لە ترسی هێرشه‌كانی ئیسرائیل کشانەوەی گرووپەکانی خێراتر کردووە. ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه کرد، بە چاودێریی نێودەوڵەتی ئاوارەکانی عەفرین بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و ئه‌منیه‌ت و ئارامییان بپارێزن.