وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی ده‌وڵه‌تی پزیشكیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ردار ڕادان، فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم واژۆ كرد تاكوو له‌و ڕێگه‌وه پۆلیس چاودێری قوتابیانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری بكات.
واژۆكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه له حاڵێكدایه كه له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ند قوتابی وه‌كوو ئارمیتا گه‌راوه‌ند، ئایناز كه‌ریمی، ئاره‌زوو خاوه‌ری و ….هه‌تد له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ئینتزامییه‌وه به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری كوژراون. ڕۆژی ڕابردوو شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی پۆلیس له قوتابخانه‌كان هۆشداری به ده‌وڵه‌ت دا. محه‌ممه‌د حه‌بیبی وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وتی: لێدوانه‌كانی وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش مایه‌ی شه‌رمه، چۆن ئه‌بێ وه‌زیرێك خۆی وه‌كوو سه‌ربازی سه‌ردار ڕادان ناو ببات و تا ئه‌و ڕاده‌یه خۆی بچووك بكاته‌وه. وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش مڵكی شه‌خسی وه‌زیر یان مه‌یدانی ته‌ڕاتێنی هێزه ئینتزامییه‌كان نییه. بوونی پۆلیس له قوتابخانه‌كان، پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا، سه‌ركوتگه‌ری و بنپێكردنی مافی قوتابیان و مامۆستایانه. به زه‌بری باتۆم و هه‌ڕه‌شه ناتوانن سیسته‌می په‌روه‌رده به‌ڕێوه ببه‌ن، ئێمه هۆشدار به وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش ده‌دیه‌ن كه ئه‌ركی ئه‌وان پاراستنی كه‌رامه‌تی مامۆستایان و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی ده‌روونی بۆ قوتابیانه نه‌ك پادگانی كردنی مه‌دره‌سه‌كان.