ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی

وته‌بێژه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سه‌ر كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم ڕێكه‌وتوون و ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌، سه‌ره‌تایێكه‌ بۆ واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی گشتگیر.

نووسینگەی سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وردەکاری نوێی ڕێکەوتن لەگەڵ هەرێم ئاشکرا کردووه‌ و مه‌رجه‌كانی به‌م جۆریه‌: یەکەم: حکومەتی هەرێم ڕاستەوخۆ  سەرجەم نەوتی بەرهەم هێندراو لە کێلگەکانی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمو دەکات، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبیت بە پێدانی ١٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نه‌وت بە حکومەتی عێراق، نابێت بڕی ڕادەستکراو بە حکومەتی عێراق لە ٢٣٠ هەزار بەرمیل کەمتر بێت، هەر بڕێکیش زیاد بکات بۆ حکومەتی عێراق دەبێ، حکومەتی عێراق بڕی ٥٠ هەزار لەو بڕەی ڕادەستی كراوه‌ تەرخان دەکات بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم. دووهەم، ئەو بڕە پارەی كه‌ لە ٥۰ هەزار بەرمیل نه‌وت‌ بۆ پێویستی ناوخۆ دیاری كراوه‌، بۆ حکومەتی عێراق دەگێردرێتەوە، دوای دەرهێنانی خەرجیەکان، لەکاتی پێویستدا بەغدا بەرهەمە نەوتیەکان بۆ هەرێم دابین دەکات، کە لە بڕی ١٥ هەزار بەرمیل نەوت زیاتر نابێت. سێهەم، حکومەتی هەرێم مانگانە ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکات. چوارەم، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، بە هاوبەشی وەزارەتی دارایی هەرێم پێکدێت، بۆ دیاریکردنی بەشی حکومەتی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم. پێنجەم، وەزارەتی دارایی عێراق به‌دوای ڕاده‌ستكردنی ٢٣٠ بەرمیل نه‌وت به‌ كۆمپانیای سۆمۆ لە بەندەری جەیهان، دەستدەکات بە خەرجکردنی مووچەی كارمه‌ندانی هەرێم.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net