ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، هه‌زاران ژن له باكوور، باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ندین چالاكی جیاجیادا خوازیاری ڕێزگرتن له مافه‌كانیان، دابینكردنی ئه‌منیه‌ت و ئاشتی، هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به توندووتیژیی دژ به ژنان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی باكووری كوردستان له شاره‌كانی ئامه‌د، وان، نه‌سێبه‌ین، ئێلح، ڕۆحا، ئادانا، مێرسین، ئێزمیر، ئانكارا و ئێستانبوول به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی، كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی سیستماتیكی ده‌وڵه‌تی و ئاشتی و ئارامی بوون. به پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی توركیا له ئانكارا و ئێستانبوول هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژنان و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژنانی شاری سلێمانی و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی ژن به‌شدار بوون و كۆمه‌ڵێك له ژنان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه خه‌ڵات كران. له ڕۆژئاوای كوردستان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ڕه‌قه، قامیشلوو، حه‌سه‌كه، حه‌له‌ب و كۆبانی چه‌ند كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه برد و وێڕای پیرۆزباییكردنی ڕۆژی جیهانی ژن، پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دووپات كردووه‌ته‌وه.