ڕۆژی ههینی ١٨ی ڕهشهمه، بەشێك لە دایکانی دادخواز بۆ چلەی گیانبهختكردووانی ڕێگای ئازادی، “پژمان فاتحی”، “محەممەد فەرامەرزی”، “موحسن مەزڵووم” و “وەفا ئازەربار”، هاوڕێ لەگەڵ دایە ئەفسانە دایكی “پژمان فاتحی” لە شاری كامیاران كۆبوونەوە.
“جوانا تەیمسی”، هاوسەری نەمر “موحسن مەزڵووم” زیندانی سیاسیی لە سێدارەدراو، بە بڵاو كردنەوەی وێنەی دایکی چوار زیندانی سیاسی لە سێدارە دراو نووسیویەتی: ئهمڕۆ، بەشێك لە دایکانی دادخواز بۆ چلەی گیانبهختكردووانی ڕێگای ئازادی، “پژمان فاتحی”، “محەممەد فەرامەرزی”، “موحسن مەزڵووم” و “وەفا ئازەربار”، هاوڕێ لەگەڵ دایە ئەفسانە دایكی “پژمان فاتحی” لە شاری كامیاران كۆبوونەوە و ڕێزیان له بیرهوهرییهكانیان گرت. کۆماری ئیسلامی نەک هەر تەرمی ئەو گیانبەختكردووانەی ڕادەست نەكردووەتەوە بەڵکوو هەڕەشەی لە بنەماڵەكەیان كردووە کە نابێ چلە بۆ ڕۆڵەكانیان بگرن و نەمام بچێنن.