8
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازانی ئیسڕائیلی به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قام دژ به ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕی غه‌زه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ده‌یان كه‌س له دایكانی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له ئهلجهلیلهوه به‌ره‌و تل ئاویو ڕێپێوانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی هه‌موو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. هاوكات ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل درێژه‌ی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌زه داوه و له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، چوار فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٩٠ كه‌س بریندار بوون.