14

رۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، بنەماڵەی ئەو کەسانەی لەلایەن میلیشیاکانی حکومەتی کاتی سووریاوە گیراون، لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلو کۆبوونەوە و خوازیاری ئازادکردنی بەندکاوان بوون.
بنەماڵەکان سەرەتا لە بەردەم ستادیۆمی شەهیدانی ١٢ی ئازار کۆبوونەوە و پاشان لە شەقامەکانی شاردا ڕێپێوانیان کرد. خۆپیشاندەران هەروەها خوازیاری ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ڕۆژنامەنووسان «ئیوا ماریا میچلمان» و «ئەحمەد بولاد» بوون.