42
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاری ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
خانه‌نشینكراوانی فولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. ناڕازیان ڕۆژی ڕابردوو به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان دا دروشمی “دادپه‌روه‌ریمان نه‌دی، چیتر ده‌نگ به گه‌نده‌ڵی ناده‌ین” و “هه‌ونیشتمانی هاوار كه، مافه‌كانت ده‌ستبه‌سه‌ر كه”یان به‌رز كرده‌وه.