2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خانه‌نشینكراوانی فولاد له شاری ئیسفه‌هان دژ بەبایه‌خ نه‌دانی به‌رپسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م بینای سندوقی خانه‌نشینكراوان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له ڕێپێوانه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.