14
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له ئیسفه‌هان به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد به وتنه‌وه‌ی دروشم له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی كارگه‌رانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.