7
سه‌دان شارومه‌ندی توونسی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان كاروانێكی مرۆییان بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر خه‌ڵكی غه‌زه به‌ڕێخست و به‌ره‌و سنووره‌كانی ئه‌و باریكه‌یه به‌ڕێكه‌وتن.
بڕیاره كاروانی مرۆیی خه‌ڵكی توونس له وڵاته‌كانی لیبی و میسر تێپه‌ڕ بێت و خۆی بگه‌ینێته سنووری غه‌زه. پاش كۆبوونه‌وه له سه‌ر سنووری غه‌زه خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی شكاندنی گه‌مارۆی سه‌پێندراوی ئیسڕائیل به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و باریكه‌یه ئه‌ده‌ن. مه‌به‌ستی خۆپێشانده‌رانی توونسی، ڕاكێشانی ڕای گشتی بۆ دۆخی ناله‌باری خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه و گه‌یاندنی یارمه‌تی به ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینیه.