26
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زووری سووریه، دژبه میلیشایاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه كوێرانه خانووی گوندنشینانیان به هاوه‌ن و تۆپ بۆردوومان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌یه دا، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه شه‌ش كه‌سیان منداڵ بوون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ده‌یره‌زوور دژبه ڕژیمی ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به‌و جه‌نایه‌ته بوون.