دانیشتووانی شاری دێرسیم و ژینگه‌دۆستانی باكووری كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، له ئاست چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی پلاتفۆرمی ژینگه و سرووشتی ناوچه‌ی خۆزات په‌رتاغی له شاری دێرسیم، چالاكی شیركه‌ته مه‌عده‌نه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت زیانێكی زۆری له كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه داوه و داوای ڕاگرتنی چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن. له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسیش به‌شدار بوون و دروشمی “به‌رگری له چوارچێوه‌كانی ژیانی خۆمان ده‌كه‌ین“یان به‌رز كرده‌وه. چالاكانی ژینگه‌یی ڕایانگه‌یاند: له به‌رانبه‌ر تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی باكووری كوردستان بێده‌نگ نابن و ڕێگه ناده‌ن قازانجپه‌ره‌ستان سرووشتی دێرسیم له ناو ببه‌ن.