5
دانیشتووانی ناوچه‌ی شه‌دادی له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی، منبج و ڕه‌قه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دووپات كرده‌وه و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیایان له ڕۆژئاوای كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بوون.