دانیشتووانی شاری شه‌نگال له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، ڕێپێوانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو، ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلك له شه‌نگال و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه خه‌ڵكی شه‌نگال له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی دا جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داویان له ده‌وڵه‌تی عێراق كرد كاردانه‌وه‌ی جیددی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی توركیا هه‌بێت. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه هه‌روه‌ها سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له باكووری كوردستان مه‌حكووم كرد و داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بێده‌نگ نه‌بن.