ڕێپێوانی خه‌ڵكی كانتۆنی فورات دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی كانتۆنی فورات دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

ڕۆژی ڕابردوو ٨ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی سرین له‌ نزیك كۆبانی كوژران و بریندار بوون. قوربانی بوونی ده‌یان هاووڵاتی له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له‌ منبج و كۆبانی بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ له‌سه‌ر به‌ندئاوی تشرین مانیان گرتووه‌. خۆپێشانده‌ران داوا له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن ڕێگه‌ له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بگرن و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگوژی ڕزگار بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net