3
خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری كرمان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، له ئاست ناڕوونی دۆخی خانووه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی كرمان به وتنه‌وی دروشم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كردووه و دوجار له‌به‌رده‌م ئوستانداری دا كۆبوونه‌ته‌وه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: چه‌ند ساڵه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاره‌یان بۆ درووستكردنی خانوو وه‌رگرتووه، به‌ڵام هێشتا خانووه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كردووه و چاره‌نووسی داراییه‌كانیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.