3

ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، خوێندكارانی دانیشتووی زانكۆی تاران، به مه‌به‌ستی پشتیوانی لەخه‌ڵكی ناڕازی له ئێران، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی زانكۆی تاران، به ڕێكخستی ڕێپێوانێك له كوی زانكۆی تاران و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و ده‌یان درووشمی دیكه دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ڕایانگه‌یاند كه له هه‌موو قوناخێكدا پشتیوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكن و دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی ناڕازیان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن.