5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، دانشتووانی كه‌مپی مه‌خموور له هه‌رێمی كوردستان، بۆ جارێكی دیكه دژ به گه‌مارۆی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق به سه‌ر ئه‌و كه‌مپه‌دا خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژی ١٠ی ئاوریلی ٢٠٢٥وه ده‌وڵه‌تی عێراق گه‌ماری سه‌ختی خستووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور و وێڕای ڕێگری كردن له هاتووچۆی ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه، ئیجازه‌ی نه‌داوه كه‌لووپه‌لی پێویست هاورده‌ی ئه‌و كه‌مپه بكرێت. ڕۆژی ١٤ی مه‌ی، چه‌ند نوێنه‌ری ئاواره‌كانی مه‌خموور له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دادگوسته‌ری عێراق كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه دا له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كران.