10
قوتابیان و موعه‌لیمانی شاری ته‌ربه‌سپێ له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج خۆپێشاندانیان كرد.
قوتابیان و موعه‌لیمانی ڕۆژئاوای كوردستان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی هێرشه‌كانی توركیا خوازیاری كۆتایی هێنان به داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕێگری له ژینۆسایدی خه‌ڵكی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بوون. موعه‌لیمان داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگه له هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر منبج و كۆبانی بگرن.