102
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئیتالیایی له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌رخان كردنی بودجه بۆ شه‌ڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.
ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئیتالیا پاش كۆوونه‌وه‌ی ٧ وڵاتی سه‌نعه‌تی ناسراو به جێ ٧، ئه‌و خۆپێشاندانه‌یان ڕێك خست و ڕایانگه‌یاند كه نایانه‌وێت ده‌وڵه‌ت هه‌زینه ڕیفاهییه‌كان بۆ شه‌ڕ ته‌رخان بكات و خانه‌نشینكراوان له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن. هاوكات هه‌زاران خوێندكار، موعلیم و خانه‌نشینكراو په‌یوه‌ست به ڕێپێوانی كرێكاران بوون و دژبه ده‌وڵه‌تی جۆرجیا مێلۆنی و ناتۆ دروشمیان به‌رز كرده‌وه.