52
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی كارخانه‌ی پارس واگۆن، خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی ئه‌و مه‌زایانه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ته‌وه بڕاوه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ولانانی په‌یمانكار و پێدانی پشكی شیركه‌ت به كرێكارانی شاغڵ له‌و كارخانه بوون.