3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، سه‌دان كرێكاری مه‌عده‌ن له بۆسنی و هێرزه‌گۆوین دژ به كه‌می حه‌قده‌ست و دۆخی خراپی پیشه‌یی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زار كرێكاری مه‌عده‌ن له شاری سارایه‌ڤۆ ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و چاكسازی له سیسته‌می خانه‌نشینی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته مه‌عده‌نییه‌كان به ئه‌نقه‌ست حه‌قده‌ستی كرێكاران دوا ده‌خه‌ن و نه‌دانی حه‌قده‌ست له كاتی خۆیدا، ژیان و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كرێكاری مه‌عده‌ن و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.