7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان كه‌شاوه‌رزی ناڕازی له به‌ریتانیا دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به تراكتۆره‌كانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تخانه‌كان له ناوچه‌ی وایت هاڵی له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی به‌ریتانیایی له ئاست زیادكردنی باج ناڕازین و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی گوشارهێنان بۆ نوێنه‌رانی پاڕله‌مان، گۆڕانكاری له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دا ساز بكه‌ن. كه‌شاوه‌زران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه تیجارییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئورووپا به مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان بوون.