18
ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سه‌دان كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی خوراسگانی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی حه‌قاوه خۆپێشاندانیان كرد.
كه‌شاوه‌زرانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا ڕایانگه‌یاند: ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ خه‌ڵكی یه‌زد نییه به‌ڵكوو كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رفكردنی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود بۆ به‌شی سه‌نعه‌ته. سه‌دان بیری ئاوی نایاسایی له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه لێدراوه و كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناكات. گرانی و بێ ئاوی خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاوردووه و خه‌ڵكی ئێران چی تر ئه‌و باروودۆخه‌ی حكوومه‌ت به سه‌ریان دا سه‌پاندوویه قبووڵ ناكه‌ن.