ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی ئازادیخوازی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، كوردانی دانیشتووی كانادا، ئاڵمان، سوید، فه‌نلاند، نۆ‌رویژ، سویس و چه‌ند وڵاتی دیكه بۆ پشتیوانی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به ڕێپێوان به‌ره‌و سنووره‌كانی كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وتوون و دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدان“ و “ژن،ژیان،ئازادی“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. هاوكات له چه‌ند شاری ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ بۆ به‌رگری له ئازادی و كه‌رامه‌تیان چه‌كیان هه‌ڵگرت و وێڕای خۆپێشاندان دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌ربڕی. له وڵاته‌كانی سوید، نۆروێژ، فه‌نلاند، ئاڵمان، سویس و كانادا كوردستانیان داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی و نه‌ته‌وه‌یه‌ه‌كگرتووه‌كان كرد ڕێگه له هێرشی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بگرن و یارمه‌تی ئاواره‌كان بده‌ن.