4
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی تاران بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و به ڕێپێوان خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی خوێندن بوون.
خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ هێنده‌یی نرخی خوێندن به تایبه‌ت له بواری پزیشكی و په‌ره‌ستاری دا نیشان دا و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی واحده ده‌رسیه‌كان بوون و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.