ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ له‌ سێمنان

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، چوار سه‌د كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ی دامغان دژ به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی له‌به‌رده‌م ئوستانداری سێمنان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار سه‌د كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ی دامغان پاش ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ له‌و كانگا و گیانبه‌ختكردنی ٥٢ كرێكار، له‌ ڕۆژی ٢ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری دامغان و ئوستانداری سێمنان خۆپێشاندانیان كردووه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی ناكارامه‌، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی سه‌ختی كار، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net