
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به هه‌زاران هاووڵاتی له شاره‌كانی كۆڵنی ئاڵمان و پایته‌ختی وڵاتی نۆروێژ، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین ڕێپێوان، وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ڕژیمی توركیا و حكومه‌تی كاتیی سووریا، خوازیاری كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی هاووڵاتیانی ناڕازی له ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی توركیا و حكومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون. له درێژه‌ی ڕێپێوانه‌كه‌دا ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، هاوكات له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه، به‌شداری ڕێپێوانهكانیان كرد و هه‌ڵوێستی توندی خۆیان دژ به سته‌می دیكتاتۆران ده‌ربڕی.