8
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی ژد به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.
به‌شداربوونی ئه‌و ڕێپێوانه دا پشتیوانیان كرد له سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتی مادلاین كه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی غه‌زه ڕۆیشتبوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته توندترین هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌زه ده‌ست پێكردووه و ڕۆژی ڕابردوو به‌لانیكه‌م ٤٠ فه‌له‌ستینی له بۆردوومانه‌كانی كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ستداوه.