10
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، ١٥ هه‌زار شارومه‌ندی ئیتالیایی له شاری میلان دژ به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وتنه‌وه‌ی دروشم، بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مهعهمدانی و ناوچه‌ی ده‌یربه‌له‌ح له غه‌زه، به لانیكه‌م ١٥ ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه بریندار بوون.