
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی باشوور و باكووری كوردستان به به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، دژ به هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون،ـ هاووڵاتییان له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، حاجی ئاوا، ئامه‌د، قۆسه‌ر، ئێلح، ئه‌رزروم و چه‌ندین شاری دیكه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان، نه‌ك ته‌نیا پشتیوانیان له بانگه‌وازی سه‌فه‌ربه‌ری گشتی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كرد، به‌ڵكوو به توندی ئیدانه‌ی پشتیوانی وڵاتانێكی وه‌كوو توركیا و ئا‌مریكا له چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریایان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له باكووری كوردستان، باره‌ها هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی توركیا به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران، به‌ڵام به هۆی مقاومه‌ت و خۆڕاگری خه‌ڵكه‌وه، ناچار به پاشه‌كه‌شه كران.