4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پیاوانی شاری قامیشلوو له سه‌روبه‌ندی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له ژنان و كچانی كوردستان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌دان كه‌س له‌و چالاكییه دا به‌شداربوون و له كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له مه‌یدانی شه‌هید ڕوودبار، جه‌واهێر عوسمان، ئه‌ندامی خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له شاری قهمیشلوو سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئه‌مڕۆی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت میلله‌ته‌كانی توركیا، سووریا و ئێران و سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی قسه‌ی بۆ خۆپێشانده‌ران كرد.