به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری، سنفی و ژینگه‌یی سنه و حه‌سه‌ن ئاوا به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، به سه‌ر قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوا هه‌ڵكشان و له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕێزیان له یادی شه‌ش شاخه‌وانی گیانبه‌ختگرتووی شاری بانه گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه و چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی حه‌سن ئاوا و سنه به ڕێپێوان له گوێزه‌كوێر و قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوا، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌وڵه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له كۆتاییش دا ئامادبووان وێنه‌ی شه‌ش شاخه‌وانی گیانبه‌ختگرتووی شاری بانه‌یان به‌رز كرده‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.