ڕێپێوانی ژنانی ئیستانبوول به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مافی ژنان و كرێكارانی شاری ئیستانبوول به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێپێوانیان كرد.

ده‌وڵه‌تی توركیا ساڵانێكه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی مارسی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ و هه‌ر ساڵ چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ سه‌ركوت ئه‌كات. ئه‌مساڵ چالاكانی كرێكاری و ژنان به‌ سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی ئیستانبوول، داوه‌تیان له‌ ژنان كرد كه‌ په‌یوه‌ست به‌ چالاكییه‌كانی ڕۆژی ٨ی مارس بن و له‌ به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی كۆنه‌په‌ره‌ستی دا بێده‌نگ نه‌بن. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه دروشمی “ڕزگاری له‌ ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری دا نییه‌، به‌ڵكوو له‌ سه‌ر ده‌ستی خۆمانه‌”یان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net