13
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، ژنانی ئازادیخوازی ناوچه‌ی سلۆپی له پارێزگای شڕنا‌خ دژ به توندووتیژی پۆلیسی توركیا و زیندانیكردنی شاره‌دارانی شاری وان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و چالاكییه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد ڕێكخراوه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان پێشوازی لێ كراوه. ژنانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه دروشمه‌كانی “دژ به توندووتیژی ده‌وڵه‌تی پیاوسالاری توركیا وه‌ستاوین” و “ژن،ژیان،ئازادی“یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت و قڕكردنی سیاسی كوردان له‌و وڵاته بوون.