4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، ژنانی ئازادیخوازی ڕه‌قه به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كرد.
ژنانی به‌شدار له‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی“، “بژی به‌رخۆدانی ژنان” و “بژی ئیراده‌ی ژنانی ئازاد“یان به‌رز كرده‌وه. خۆپێشانده‌ران له كۆتایی ڕێپێوانه‌كه‌دا خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و یه‌كڕیزی ژنانی جیهان دژ به كولتووری پیاوسالاری بوون.