ڕێپێوانی ژنان و پیاوانی باكووری كوردستان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران پیاو و ژنی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان بوون.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌زاران پیاو له‌ شاری ئامه‌د له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ ڕێپێوانیان كردووه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی ژنانی خه‌باتكار، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان بوون. هاوكات هه‌زاران ژن له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان وێڕای هه‌ڕشه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی، به‌ هه‌مان دروشم له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ئازادی هه‌موو ژنانی به‌ندكراو، وه‌لانانی جیاوازی و كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی كوشتنی ژنان به‌ بیانووی نامووس بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net