ڕێپێوانی گه‌نجانی مه‌خموور دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، گه‌نجانی دانیشتووی ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور له‌ هه‌رێمی كوردستان، دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ئۆردووگا خۆپێشاندانیان كرد.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ په‌هبادێكی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی ئۆردووگای ڕۆسته‌م جوودی له‌ مه‌خموور و جگه‌ له‌ زیانی مادی، زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گه‌نجانی مه‌خموور دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانیكه‌س ناتوانێت ئازادیمان لێ بستێنێت، بژی به‌رخۆدانی مه‌خموور، نا بۆ هێرشی فاشیستی، نا بۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێنی ئێمه تۆڵه‌یه و نا بۆ داگیركه‌ر‌یان به‌رز كرده‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی عێراقیان له‌ ئاست هێرشه‌كانی توركیا شه‌رمه‌زار كرد و ڕوو له‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر نامانپارێزن له‌ ئۆردووگا بچنه ده‌ره‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net