2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی سه‌نعه‌تی به‌رقی هندووستان له ئه‌یاله‌تی ئۆتاپرادش، دژ به ڕاده‌ستكردنی كارگه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت، حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت و كرێكاران تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا هه‌زاران كرێكار، ئه‌ندازیار و كارمه‌ندی سه‌ر به یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان به‌شداریان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی خسووسیسازی بوون.