ماوه‌ی ١١ ڕۆژه خه‌ڵكی باكووری كوردستان ڕێپێوانێكیان له ژێر ناوی ئاشتی و ئازادی ده‌ستپێكردووه و له چالاكییه‌كانیاندا خوازیاری ئازادی “عه‌بدۆڵڵا ئۆجالان” و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه كه له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان پێكهاتوون، له ڕۆژی یه‌كی فێوریه‌وه له شاره‌كانی وان و قارس ڕێپێوانی ئاشتی و ئازادیان ده‌ستپێكردووه و ئێستا له شاره‌كانی قۆسه‌ر و فارقین به‌رده‌وامه. به‌شداربووان دروشمی “بمرێت كۆیلایه‌تی، بژی ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ولانانی بایكۆتی خه‌به‌ری له‌سه‌ر “عه‌بدۆڵڵا ئۆجالان” و ئازادی ئه‌و چالاكه سیاسییه بوون. ئاماده‌بووان هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه بوون.