ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی 1403، لە دووهەمین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئەمینی بە دەست گەشتی ئیرشاد و دەستپێکی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، ڕێپێوانێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ئێرانیان و دۆستانیان له شاری پاریس به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، هەزاران کەس بەشداریان لەو ڕێپێوانە کە لە مه‌یدانی جومهووری تا مه‌یدانی میللەت لە پاریس بەڕێوەچوو، كردووه. بەشداربووان دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “نه‌مان بۆ دیکتاتۆر“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به تاوانی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون. ڕۆژی ڕابردوو له شاره‌كانی لووس ئانجلێس، واشینگتۆن، شیكاگۆ، تۆرنتۆ، مۆنتڕاڵ، به‌ڕلین، هامبوورگ، كۆڵن، لاهه، خرۆنینگن، ستۆكهۆڵم، ئۆسلۆ، بێڕن، نیۆیۆرك، هامبوورگ، ڕۆم، میلان، بڕۆكسل و سیدنی ئێرانیانی دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران نیشان دا.