6
به‌پێی ئاماری تۆماركراو له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، به‌لانیكه‌م دوو هه‌زار و ٢٣١ جار شارومه‌ندانی ئێران بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان له ٣١ ئوستانی وڵات خۆپێشاندانیان كردووه.
له‌و ڕێژه‌یه دا، هه‌زار و ٢١٧ بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی سنفی، ٧٠١ بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری، ١٤٥ بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی شارومه‌ندان وه‌كوو ماڵدزراوانی بازاڕ و بوورس، ٩٤ بابه‌ت كۆبوونه‌وه بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین، ٣٦ بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاری، یه‌ك بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی، یه‌ك بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مینه ئایینیه‌كان و ٣٦ بابه‌ت كۆبوونه‌وه له بواری ژینگه‌پارێزی دا بووه. هه‌روه‌ها، هه‌زار و ٣٧٣ مانگرتنی كرێكاری و ٦٢ مانگرتنی سنفی له ساڵی ڕابردوودا تۆمار كراوه.