ڕێگری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پاوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ی دكتۆر هێرش قادری

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر هێرش(زه‌كه‌ریا) قادری له‌ شاری پاوه‌ ویستیان مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ ناوبراو به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات و ئیمام جومعه‌ی ئه‌و شاره‌ ڕێگریان لێ كرا.

دكتۆر هێرش قادری، توێژینه‌ر و مامۆستای زانكۆ، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناچار به‌ كۆچكردن له‌ وڵات بوو. ئه‌و توێژینه‌ره‌ كورده‌ ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ئاڵمان گیانی له‌ده‌ست دا. ناوبراو له‌ بواره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ و مێژوو دا چه‌ند كتێب و مه‌قاله‌ی نووسیوه‌ و گرینگترینیان، كتێبێكه‌ به‌ ناویعه‌قڵی سیاسی ئێرانی و شۆناسی كوردان“. دكتۆر هێرش له‌ هه‌وڵی په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕێزی مامۆستایانی زانكۆی ئازادی كرماشان بوو، به‌ڵام به‌هۆی نووسینی بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌گرانه له‌سه‌ر ئیسلام و له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگری له‌ دامه‌زرانی له‌و زانكۆیه‌ كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net