ڕێگری ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئازادی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری پیرانشار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،محه‌ممه‌د سۆهرابیهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، سه‌ره‌ڕای قه‌بووڵ كرانی ئازادی به‌ مه‌رجی له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ڕێگری له‌ ئازاد كرانی ده‌كرێت.

ناوبراو ڕۆژی دۆشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تاكوو ئێستا چەندین جار بارمته‌ی دابین كراو بۆ ئازادی به‌ مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ دابین كراوه‌، به‌ڵام هه‌موو جارێك له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ڕێگری له‌ ئازاد كرانی كراوه.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net