9
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ بڕیاری پزیشكان بۆ گواستنه‌وه‌ی وریشه مورادی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تیان كردووه.
وریشه مورادی بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی حكوومه‌ت و ئێعدامی به‌ندكراوان، مانی له خواردن گرت. له بیسته‌مین ڕۆژی مانگرتن دا دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه تێك چوو و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی داویان لێ كرد كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت. ئێستا وریشه مورادی تووشی لاوازی جه‌سته‌یی و نه‌خۆشی بووه و پێویستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگری لێ ده‌كه‌ن.